30 ناوچه‌ی پارێزگای جۆله‌مێرگ وه‌ک ناوچه‌ی ئه‌منیی تایبه‌ت ڕاگه‌یێندران
به‌شی تورکیا- قایمقامێتیی ئامه‌د له به‌یاننامه‌یێکی فه‌رمیدا بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ 30 ناوچه و ناوه‌ندی پارێزگای جۆله‌مێرگی كرده "ناوچه‌ی ئه‌منیی تایبه‌ت" و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی به سه‌ر هاووڵاتیاندا سه‌پاند.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قایمقامێتیی ئامه‌د له به‌یاننامه‌یێکی فه‌رمیدا بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ 30 ناوچه‌ی جۆراوجۆری ئه‌و پارێزگا کوردنشینه‌ی به ناوچه‌ی ئه‌منیی تایبه‌ت ڕاگه‌یاند که ناوچه سنوورییه‌کانی یۆکسک ئۆوا، شه‌مزینان و چۆکورجا له‌خۆ ده‌گرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌ی قایمقامێتیی ئامه‌ددا ئاماژه به‌وه کراوه که له ڕۆژی دووشه‌ممه 5ی تشرینی دووهه‌می 2018 تا 19ی تشرینی دووه‌می 2018 هه‌موو جۆره هاتوچۆ و جموجوڵێک له هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه که ئه‌و قه‌ده‌غه‌كارییه بۆ ئه‌وه‌یه سوپای توركیا له‌و ناوچانه‌دا ئۆپه‌راسیۆن و هێرشی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران