خبر 2018-11-03 13:04 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری بازرگانیی تورکیا:

بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان تورکیا لە سزاکانی ئەمریکا دژ بە ئێران دەبەخشریێت

بەشی تورکیا- وه‌زیری بازرگانیی توركیا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ توركیا یه‌كێک ده‌بێت له‌و هه‌شت وڵاته‌ی ئه‌مریكا له‌و سزایانه‌ی ده‌یخاته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران بازرگانی ده‌كه‌ن ده‌یبه‌خشێت، رایگه‌یاند: "ئێمه‌ وامان ده‌وێت. رۆژی دووشه‌ممه‌ بۆ هه‌موومان روون ده‌بێته‌وه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێک له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران روخسار په‌كجان وەزیری بازرگانیی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ قه‌باره‌ی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ساڵی رابردوو ١٠ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووه‌ و له‌ ماوه‌ی نۆ مانگی ئه‌مساڵیشدا حه‌وت ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر كه‌رته‌كان.

په‌كجان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ توركیا هاوسێی سووریا، عێراق و ئێرانه‌ و ناچاره‌ به‌رده‌وامی به‌ بازرگانی بدات له‌گه‌ڵ هاوسێكانی.

په‌كجان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ چاوه‌ڕوانییان له‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ توركیا یه‌كێک بێت له‌و وڵاتانه‌ی له‌ سزاكانی بیبه‌خشێت له‌ میانی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌یسه‌پێنێت كه‌ بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، گوتی: "ئێمه‌ رێككه‌وتننامه‌ی وزه‌مان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێران. ئه‌گه‌ر وزه‌ وه‌ریش نه‌گرین ده‌بێت پاره‌كه‌ بده‌ین. به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ده‌گی گازی سرووشتیمان نییه‌ و ده‌بێت هاووڵاتییانمان له‌ سه‌رمای زستان بپارێزین. به‌پێی هه‌واڵه‌ به‌راییه‌كان توركیا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی له‌ سزاكان ده‌به‌خشرێت. ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ده‌وێت. رۆژی دووشه‌ممه‌ بۆ هه‌موومان روون ده‌بێته‌وه‌".

سەرچاوە: NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.