خڵوسی ئاکار:
به‌غدا و هه‌ولێر ناتوانن ڕووبه‌ڕووی پەکەکە ببنه‌وه
بەشی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا ڕه‌خنه‌ی له به‌غدا و هه‌ولێر گرت، كه به‌وته‌ی ئه‌و "ناتوانن ڕووبه‌ڕووی پارتی كرێكارانی كوردستان ببنه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند: "تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی پێویستیان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه نه‌ناوه، بۆیه مه‌ترسیه‌كانی پهكهکە به‌رده‌وامه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا به‌پێویستی زانی، "له‌سه‌ر خاكی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام بدرێت".
له‌باره‌ی مهنبهجهوە وه‌زیری به‌رگریی توركیا وتی: هێزه كوردییه‌كان ده‌ستیان كردووه به خه‌نده‌ق لێدان له‌و ناوچانه و هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش كردنه سه‌ر شاره‌كه‌شی كرد.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران