خبر 2018-11-01 12:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی جەخت لەسەر بەشداریی هەموو حیزبەکان لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی هەرێم دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر بەشداریی هەموو حیزبەکان لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیرزاد قاسم لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی سوومریە نیووزدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی کە پارتی توانای پێکهێنانی دەڵەتی زۆرینەی سیاسیی هەیە ئەو کارە زەبر لە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەدات.

ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کرد کە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە یەکگرتنی نێوان حیزبە سیاسییەکاندایە، چوونکە یەکێتیی نێوان حیزبەکان بەهێزتریان دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی هەرێم.

ناوبراو وتیشی پارتی دیموکراتی کوردستان بە 45 کورسیەوە توانای پێکهێنانی حکوومەتی نوێی لە هەرێمدا هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.