هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆژه‌یاساى بودجه‌ی 2019 ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكوومه‌تی عێراق
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: پرۆژه‌یاساى بودجه‌ی فیدڕاڵی گه‌یشتۆته په‌رله‌مان و تا ئێستاش به‌هۆى پێكنههێنانى لیژنه‌كانه‌وه نه‌دراوه به په‌رله‌مانتاران و هه‌فته‌ى داهاتوو بودجه‌كه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجده ته‌میمى له به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردۆته‌وه که پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019ى عێراق هه‌رچه‌نده گه‌یشتۆته په‌رله‌مان به‌ڵام ڕاده‌ستى په‌رله‌مانتاران نه‌كراوه چوونكه لیژنه‌كان پێكنههێنراون بۆیه هه‌ر قسهكردنێک له‌سه‌رى به شێوه‌یێكى هه‌ڕه‌مه‌كییه.
ناوبراو وتیشى: "هه‌فته‌ى داهاتوو پڕۆژه‌یاساكه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكوومه‌ت و پێشبینى ده‌كه‌ین به‌پێى ئه‌و به‌رنامه حكوومییهى ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه گۆڕانكارى زۆرى تێدا ئه‌نجام بدرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕوونیشی كردۆته‌وه که پرۆژه‌یاساكه گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت بۆیه باش نییه ئێستا لێدوانى له‌سه‌ر بدرێت تا ئه‌و كاته‌ى به فه‌رمى ڕاده‌ستى په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران