سه‌رکرده‌یێکی داعش له دیاله کوژرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی لیوای 24ی حه‌شدی شه‌عبیی عێراق ده‌ڵێت که سه‌رکرده‌یێکی داعشیان له گوندێکی باکووری شاری مێقدادیه‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله كوشتوووه كه نازناوی "GPS" هه‌بوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا زیاد ته‌میمی فه‌رمانده‌ی لیوای 24ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که هێزه‌كه‌یان (یاسر نعناع)یان كوشتوووه كه به GPS ی ڕێكخراوی داعش ناسراوه.
لیوا زیاد ته‌میمی ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش داواكراو بوووه و هێزه‌كانیان له باکووری شاری مێقدادیه‌ی سه‌ر به دیاله كوشتوویانه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌یێكه له ناوچه‌كانی دیاله چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به جموجوڵی سه‌ربازی كردوووه و هێزه‌كانی عێراقیش له دژیان ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران