خبر 2018-11-01 04:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا گوندەکانی کۆبانێ بۆردوومان دەکات

بەشی سووریا- تەلەڤزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە کە سوپای تورکیا گوندەکانی رۆژئاوای کۆبانێ بۆردوومان دەکات، خەڵک ناوێرن بچنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان، قوتابخانەکانیش داخراون.

کوردپرێس:

بەپێی ئەو هەواڵەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو ڕایگەیاندووە گوندی ئاشمە نزیکە لە سنووری تورکیا، خەڵکەکەی بەردەوام لە ژێر بۆردووماندان، ژنێک دەڵێ منداڵمان ناوێرن سەر دەربێنن، ناتوانین زەوییەکانمان بکێڵین و رۆژانە تەقە و تۆپی هیزەکانی تورکیامان لەسەرە.

هەر بە پێی هەواڵەکەی تەلەڤزیۆنی ڕووداو زیاتر لە 8 هەزار کەس لەو گوندانە دەژین کە تۆپبارانی تورکیایان لەسەرە، قوتابخانەکانیان داخراون، کەسابەت و دووکانەکانیشیان هەمیشە لە ژێر هەڕەشەدان. ئەو رووناکییەش دوای شەڕی داعش بۆ ژیانی دووبارە هەبوو لە بەر بۆردوومانی تورکیا نەماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.