خبر 2018-11-01 04:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێگری لە مەحما خەلیل دەکرێت بگەڕێتەوە شنگال

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال ڕێگریی لێدەکرێت بگەڕێتەوە قەزاکە بۆ دەوامی فەرمیی خۆی و ناوبراو ڕەخنە لە حەشدی شەعبی دەگرێت و دەڵێت هێزەکانی سەر بە سوپا و حەشدی شەعبیی عێراقی نەیانتوانی 30 کەسی سەر بە پەکەکە کۆنترۆڵ بکەن کە رێگەیان نەدا بەرپرسانی شەرعی بگەڕێنەوە قەزاکە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 31ی ئەکتەوبر لەکاتی هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعیی شنگال، ژمارەیێک خەڵک خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و رێگەیان لە گەڕانەوەی بەرپرسانی ئیدارەی شارەکە گرت.

فەرماندەکانی حەشدی شەعبی دەڵێن، خەڵک نەیهێشتووە قایمقامی پێشوو و بەرپرسانی دیکە بگەڕێنەوە ناوەندی قەزاکە، بۆیە داوایان لە بەرپرسانی ئیدارەی شنگال کردووە نەرمی بنوێنن بۆ ئەوەی بارودۆخەکە ئاڵۆزنەبێت.

دواتر لە مەزاری شەرفەدین پێشوازی لە بەرپرسانی ئیدارەی شنگال کرا، کە پێکهاتبوون لە قایمقامی شنگال، بەڕێوەبەری سێ شارۆچکە و ئەنجوومەنی قەزاکە و دەیانویست بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی بگەڕێنەوە شنگال.

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال گوتی "نیگەرانین و بەداخەوە کە هێزەکانی سەر بە سوپا و حەشدی شەعبی عێراقی نەیانتوانی 30 کەسی سەر بە پەکەکە کۆنترۆڵبکەن، کە رێگەیاننەدا بەرپرسانی شەرعی بگەڕێنەوە قەزاکە. ئەوە کێشەی ئێمە نییە بەڵکو کێشەی حکومەتی عێراقە چارەسەریبکات. پشتیوان بەخودا هەموو عێراق دەکەوێتە دەست پەکەکە".

رۆژی یەکشەممە (28-10-2018) پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکانی پارێزگاکە، لەبارەی گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعیی شنگال کۆ بوونەوە، کە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەرماندەی پۆلیس، نوێنەری حەشدی شەعبی و هەواڵگری بەشدار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.