عه‌لی حه‌مه ساڵح: كێشه ناوخۆییه‌كانی گۆڕان یه‌كێك بوو له هۆكاری كه‌مبوونی ده‌نگه‌كانمان
کوردپرێس:
عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی لیستی هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتوویه‌تی" پێم باشه گۆڕان به‌شداریی حكوومه‌ت نه‌كات ئه‌وكات له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵده‌ستین قسه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌ی هه‌موو گیانی عه‌یب و عاره، به‌ڵام بڕیاردان له‌م دۆخه‌دا زۆر قورسه ده‌بێت گۆڕان بیر له‌وه بكاته‌وه ئه‌گه‌ر بووه ئۆپۆزسیۆن دواتر چی؟ وه بۆ چوونه ناو حكوومه‌تیش به‌هه‌مان شێوه، گه‌وره‌ترین گرفتی گۆڕان ئێستا نه‌بونی "روئیا"یه‌كی روونه، ئه‌وه‌ش عه‌یبه نیه بڵێین كێشه‌مان هه‌یه، عه‌یبه ئه‌وه‌یه كێشه‌مان هه‌بێت و چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ین".
وتووشیه‌تی:" ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتم هه‌بوایه مه‌به‌ستم به‌هێزی چه‌ك نا، ئاواته‌خواز بووم پارتی و یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ك زۆرینه كۆتاییان پێ بهاتایه، به‌ڵام ئێمه له‌وڵاتێكدا ده‌ژین كه له سوریا و توركیا ده‌چێت نه‌ك له وڵاتێكی ئه‌سكه‌نده‌نافیا، به‌ڵێ ئه‌م دوو حیزبه هه‌تا بڵێی دیكتاتۆرن، گه‌نده‌ڵن، حكومڕانی خراپیان كردووه، به‌ڵام ئێمه له‌به‌رده‌م بژارده‌ی قورسداین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا گۆڕان هه‌وڵ ده‌دات بڕیاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه بدات."
بۆچوونی بەکارهێنەران