ئه‌مریكا سزاكانى سه‌ر ئێران توندتر ده‌كاته‌وه‌و كێشه بۆ بازرگانانى هه‌رێم دروست ده‌بێت
کوردپرێس:
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى سلێمانى بۆ رادیۆى نه‌وا وتی: "تێكچوونى ره‌وشى ئابورى ئێران به‌هۆى سزا و ئابڵوقهكانى ئه‌مریكاوه كێشه‌و گرفتى بۆ بازرگانانى هه‌رێم و كۆمارى ئیسلامى ئێران دروستكردوه‌و جموجوڵى بازرگانى نێوان هه‌ردولاى لاواز كردووه".
وتیشى: "پێشبینى ده‌كرێت له مانگى داهاتوو ئه‌مریكا سزاكانى توندتر بكاته‌وه له‌سه‌ر ئێران و ئابڵوقه‌ى كهشتیگهرى بخاته سه‌ر به‌نده‌ره‌كانى و ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و كێشه بۆ بازرگانانى هه‌رێم دروست ده‌كات".
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى سلێمانى بۆ رادیۆى نه‌وا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌هۆى ئه‌م دۆخه‌وه بازرگانانى ئێران پابه‌ندى گرێبه‌سته‌كانى پێشوویان نابن و به‌شێكیان كارگه‌كانیان له‌كار كه‌وتوه‌و پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌م دۆخه بقۆزێته‌وه‌و سه‌رجه‌م كارگه لهكاركهوتوهكانى بخاته‌وه گه‌ڕ و بازاڕاكانى عیراق به‌لاى خۆێدا رابكێشێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران