عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی که‌ربه‌لا ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق سه‌ردانی که‌ربه‌لا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه ئاگاداری گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌منیی تایبه‌تی چله‌ی ماته‌مینی حسێنی ببێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌که‌می 2018 سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار به سۆمه‌ریه نیووزی ڕاگه‌یاندوووه که سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق گه‌یشتۆته که‌ربه‌لا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له‌م سه‌فه‌ره‌دا عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه دیدار و گفتوگۆ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌منیی تایبه‌تی ئه‌ربه‌عین ببێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران