هاوپه‌یمانیی سائیروون به‌ربژێریی فالح فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق قبووڵ ناکات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانیی سائیروون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر دژایه‌تیی ئه‌و هاوپه‌یمانییه له‌گه‌ڵ به‌ربژێریی فالح فه‌یاز بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌کاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌در زیادی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که هاوپه‌یمانیی سائیروون ناڕازییه به به‌ربژێریی فالح فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌و هاوپه‌یمانییه خوازیاری وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌لایه‌ن که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ و تێکنۆکراته.
ناوبراو جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که پێویسته که‌سێکی دیکه به جێگه‌ی فالح فه‌یاز بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه کاندید بکرێت و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر فه‌یاز له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی متمانه وه‌ربگرێت هاوپه‌یمانیی سائیروون ناڕازی نابێت چوونکه ئامانجی ئه‌و هاوپه‌یمانییه سه‌ربه‌خۆ و ناحیزبی بوونی دوو وه‌زاره‌تخانه‌ی ناوخۆ و به‌رگریی عێراقه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "المسله"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران