نوێنه‌رانی به‌سره ویستی هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتیی خۆیانیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارێزگای به‌سره له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له بڕیاری ژماره‌یێک له نوێنه‌رانی ئه‌و پارێزگایه ده‌کات بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتییان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به پێنه‌دانی پۆستی وه‌زاری به‌و پارێزگایه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سووره حه‌لفی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: نوێنه‌رانی پارێزگای به‌سره له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌یانه‌وێت له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به پێنه‌دانی هیچ پۆستێکی وه‌زای له کابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به‌و پارێزگایه ئه‌ندامێتیی خۆیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵپه‌سێرنه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: نوێنه‌رانی به‌سره ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی عێراق دیدار و گفتوگۆ بکه‌ن و پێشنیازی هاوکاری به‌وان بده‌ن به ئامانجی خزمه‌تگوزاریی باشتر به خه‌ڵکی به‌سره.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران