چاووش ئۆغڵۆ پیرۆزبایی له وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌کات
به‌شی تورکیا- له په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه پیرۆزبایی له وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد.
کوردپرێس: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه وه‌رگیراون، مه‌ولوود چاوشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌کیم ئه‌نجام داوه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له ئه‌ركه‌كه‌یدا پیرۆزبایی له محه‌مه‌د حه‌کیم وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردوووه.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له په‌رله‌مانی عێراق به‌رهه‌م ساڵح به سه‌ركۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا و دواتر ناوبراو سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی شیعه عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت راسپارد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه درا به محه‌مه‌د حه‌كیم.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران