ئه‌حمه‌د تورک: کورد هێزی دیموکراسی له تورکیایه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د تورک شاره‌وانی وه‌لاوه‌نراوی گه‌وره‌شاری ماردین و سیاسه‌توانێکی به‌ناوبانگی کوردی تورکیا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ینی یاشامی تورکیادا ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019ی تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی که به‌پێی ده‌نگی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک هه‌ڵبژێردران به شێوه‌یێکی نایاسایی وه‌لاوه نران و له جێگه‌ی ئه‌وان قه‌یوم ده‌ستنیشان کرا. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا به شێوه‌ی ئاشکرا هه‌وڵ درا که ئیراده‌ی گه‌ل نادیده بگرن. زۆربه‌ی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی ئێمه له زینداندان و هه‌ندێکی‌تریشیان دادگه‌یی ده‌کرێن. به ته‌واوه‌تی گه‌ل ئیراده‌یێکی نه‌ماوه هه‌ر بۆیه هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو گرینگایه‌تییێکی زۆری بۆ ئێمه هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌ل جارێکی‌تر ئیراده‌ی خۆیان نیشان بده‌ن ده‌بێ کارێکی نوێ ئه‌نجام بده‌ین. ئه‌م پڕۆسه‌یه بۆ کورد، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و دیموکراسی ئه‌زموونێکی گرینگه. ده‌بێ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ئه‌م په‌یامه بڵاو بکرێته‌وه: ئێوه قه‌یومتان ده‌ستنیشان کرد به‌ڵام گه‌ل جارێکی‌تر ئیراده‌ی خۆی نیشان ده‌دات و پشتیوانی له سیاسه‌تی قه‌یوم ناکات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: نه‌خشه‌ڕێگای ئێمه له سه‌ره‌تادا شه‌ڕ بۆ گه‌شه‌ی دیموکراسی و دروست کردنی کۆمارێکی دیموکراتیکه. له کاتێکدا که ئه‌م شه‌ڕه ئه‌نجام ده‌درێت پێویستمان به جووڵه‌یێک هه‌یه که سۆسیالیسته‌کان، ڕۆشنبیران و دیموکراسی خوازان له‌خۆ ده‌گرێته‌وه به‌ڵام هێزی ئه‌م جووڵه‌یه کورده‌کانن هه‌ر بۆیه ده‌بێ به شێوه‌یێکی زۆر به‌رفراوان هه‌وڵه‌کانمان بخه‌ینه گه‌ڕ. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به شێوه‌یێکی نیازپاکانه قسه بکه‌ین ده‌بێ بڵێین که حیزبه‌که‌مان تاکوو ئه‌مڕۆ له ئاستێک‌دا نه‌بوووه که بتوانێت خه‌ڵک ڕازی بکات. ئه‌م خه‌ڵکه ته‌نیا به بۆنه‌ی له‌خۆبایی بوونیانه‌وه پشتیوانی‌یان له‌م حیزبه کردوووه.
ئه‌حمه‌د تورک گوتیشی: ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕێگایێکی گرتۆته‌به‌ر که نایه‌وێت کورد به ئاسووده‌یی بژیت. ئێمه له‌باره‌ی ئاینده‌وه ده‌بێ خۆمان ئاماده بکه‌ین. شه‌ڕێکی 30-40 ساڵه‌مان تێپه‌ڕاندوووه و ئه‌م پڕۆسه‌یه به هیچ له‌ونێک ئاسان نه‌بوو. هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک گرینگایه‌تییێکی زۆری بۆ ئێمه بوووه و به‌ره‌وڕووی هه‌ندێک له‌مپه‌ری گه‌وره بووینه‌ته‌وه. چووینه‌ته ناو سه‌رده‌مێک که کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆته ئه‌کته‌رێکی زۆر گرینگ هه‌ر بۆیه ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که له‌م سه‌رده‌مه به‌ره‌وڕووی ده‌بینه‌وه سیاسه‌تی هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی کورده له‌م ڕوووه‌وه ده‌بێ حیزبه‌که‌مان به‌هێزتر بکه‌ینه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران