خبر 2018-10-26 12:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لافاو زیانی بە گوندەکانی قەندیل و سیدەکان گەیاندووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەم شەپۆلەی باران بارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەهۆی دروست بوونی لافاوەوە زیانی بەچەندین گوند و ناوچە گەیاندووە، جگە لە دەڤەری باڵەکایەتی، لە گوندەکانی بناری قەندیل و سنووری برادۆستیش زیانی بە هاوڵاتییان گەیاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باران بارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و تا ئێستا لە دەڤەرەکانی باڵەکایەتی و برادۆست لە سنووری پارێزگای هەولێر، هەروەها لە بناری قەندیل-یش زیانی ماددیی بەهاوڵاتیانی هەرێم گەیاندووە و زیانی بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان گەیاندووە.

بەپێی وتەی محەمەد حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل زۆریی باران بووە بەهۆی داڕمانی پردی نێوان گوندەکانی دۆڵی شارۆشی بناری قەندیل و بڕینی هاتووچۆی ۱۲ گوند بچرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.