ئاگره‌كه‌ى بازاڕى له‌نگه‌ی هه‌ولێر كۆنترۆڵ كرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دواى 8 كاتژمێر ئاگره‌كه‌ى بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر كۆنترۆڵ كرا و زیاتر له نیوه‌ى دووكانه‌كانى بازاڕه‌كه سووتان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێوار زه‌ید وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگریى شارستانى هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه کرد که توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و زیاتر له نیوه‌ى دووكانه‌كان سووتاون و زیانى گیانى له ڕووداوه‌كه نه‌كه‌وتوووه‌ته‌وه.
پیشتریش نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى هه‌ولێر ڕای‌گه‌یاند که له كۆى دوو هه‌زار و ٤٠٠ دووكانى بازاڕه‌كه زیاتر له نیوه‌ى سووتاون.
به‌پێى زانیارییه‌كان له نێو ئه‌و دووكانانه‌ى كه وسوتاون چه‌ند دووكانێكى زه‌ڕه‌نگه‌ریشى تێدایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران