به‌رێوه‌به‌ری CIAی ئه‌مریكی گوێی له تۆماره ده‌نگییه‌كانی كوشتنی خاشقچی گرتوووه
به‌شی جیهان- ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له هه‌واڵێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی ئه‌مریكا (CIA) گوێی له‌و تۆماره ده‌نگییانه گرتوووه كه به‌ڵگه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودیه ده‌سه‌لمێنن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریکا بڵاوی کرده‌وه که جینا هاسبل به‌رێوه‌به‌ری"CIA" بۆ دڵنیابوون له چۆنییه‌تیی كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودیی جه‌مال خاشقچی گوێی له تۆماره ده‌نگییه‌كان گرتوووه كه ده‌ست تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه كهوتوووه.
هاسبل دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی توركیای كردوووه و له‌گه‌ڵ تیمی لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی خاشقچی كۆ بوووه‌ته‌وه، گوێی له‌و تۆمارانه گرتوووه.
شایانی باسه؛ جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسێكی سعوودی بوو كه دژی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی بوو و ڕۆژی 2ی ئه‌م مانگه چوووه كونسووڵخانه‌ی سعوودیه له ئه‌سته‌نبۆڵی تورکیا و دوای دروست بوونی ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی کونسووڵخانهكه كوژرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران