ڕووسیا، تورکیا و ئێران له‌باره‌ی کۆمیته‌ی ده‌ستووری سووریا ڕێکده‌که‌ون
به‌شی سووریا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که هه‌ریه‌ک له وڵاتانی تورکیا، ڕووسیا و ئێران ڕێککه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ سووریا به شێوه‌یێکی هه‌ماهه‌نگ کاره‌کانی پێکهێنانی کۆمیته‌ی ده‌ستوور له سووریا خێرا بکرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند که جێگرانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، تورکیا و ئێران په‌یوه‌ست به بابه‌تی سووریا ڕۆژی چوارشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له مۆسکۆ کۆبوونه‌وه‌یێکیان ئه‌نجام دا.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه: "به پشت به‌ستن به‌و بڕیارانه‌ی له کۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتیمانیی سووریا له سۆچی درا باس له ده‌ست پێکردنی کاره‌کانی پێکهێنانی کۆمیته‌ی ده‌ستوور له سووریا کرا و وڵاتانی تورکیا، ڕووسیا و ئێران ڕێککه‌وتن تاوه‌ک له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ سووریا به شێوه‌یێکی هه‌ماهه‌نگ کاره‌کانی پێکهێنانی کۆمیته‌ی ده‌ستوور له سووریا خێرا بکرێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران