نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق دۆخی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌که‌می 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ڕامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له دۆخی ناوچه‌كه كرد و دووپاتی كرده‌وه كه قۆناغی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به سه‌قامگیرییه و ده‌بێ كاره له‌پێشینه‌كانی وه‌ک ئارامی و خزمه‌تگوزاری و چاكسازی ئابووری ده‌ستنیشان بكرێن و هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خه‌وه سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران