عه‌بادی په‌یامێک ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌په‌یامێكیدا داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات که ده‌ست له ناكۆكییه‌كانیان هه‌ڵبگرن و حكوومه‌تێكی به‌هێز هه‌ڵبژێرن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌که‌می 2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه: "پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ست له ناكۆكییه‌كانی نێوانیان هه‌ڵبگرن و بڕواننه به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات و نه‌وه‌كانمان."
ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه: "پێویسته حكوومه‌تێک هه‌ڵبژێرن كه له داهاتوودا عێراق ڕزگار بكات و ئه‌وه‌شی به‌ده‌ستهاتوووه بیپارێزێت."
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران