خبر 2018-10-24 16:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاربەدەستە سعوودییەکان رێگایان نەداوە بیری نێو باخچەی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەیان بپشکنرێت

بەشی تورکیا- ئەوە ئاشکرابوو کە رێگە بە هێزە ئەمنییەکان نەدراوە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە کوژرانی رۆژنامەوان، جەمال خاشقچیدا بیری نێو باخچەی کونسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ، بپشکنن.

کوردپرێس: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست کەوتوون، وردەکاریی نوێ لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەی پەیوەست بە کوشتنی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی، رۆژی دووی تشرینی یەکەم لە نێو کونسوڵخانەی سعوودیەدا لە ئیستانبوڵ، دەست کەوتوون. لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا هێزە ئەمنییەکان باڵەخانەی کونسوڵخانە و شوێنی مانەوەی کونسوڵیان بەمەبەستی دۆزینەوەی بەڵگە، پشکنیوە.

ئەوەش زانراوە کە کاربەدەستە سعوودییەکان رێگەیان بە هێزە ئەمنییەکان نەداوە لە نێو باخچەی کونسوڵخانەکە و بیری نێو باخچەکەدا، پشکنین بکەن.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.