پارتی نیازی نییە بەبێ یەکێتی حکوومەت پێک بهێنێت/ قۆناغی په‌نجا به په‌نجا به‌سه‌رچوو
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە درێژەی وتەکانیدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی گوتی: "په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌و ئاسته سارد نییه كه نه‌توانین لێک تێبگه‌ین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "پارتی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و ئێمه ئیستحقاقی متمانه و ده‌نگه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و جه‌ماوه‌ری پارتی ناكه‌ینه قوربانیی چه‌ند لایه‌نێک كه له خوله‌كانی پێشوودا پارتییان له نیوه‌ڕێدا جێهێشت".
سه‌باره‌ت به باڵانسی نێوان پارتی و یه‌كێتیش له به‌شداری كردنیان له حكوومه‌تی داهاتوودا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دووپاتی كرده‌وه: "قۆناغی په‌نجا به په‌نجا به‌سه‌رچوو، ژماره‌ی كورسییه‌كان و سه‌نگی لایه‌نه‌كان له‌ناو په‌رله‌مان پێوه‌ری یه‌كلاكردنه‌وه و به‌شداری كردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانه له كابینه‌ی نویی حكوومه‌تدا".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامیش كه به‌شداری نه‌كردنی خۆی له حكوومه‌تی داهاتوو راگه‌یاندووه، هێمن هه‌ورامی دووپاتی كرده‌وه، "چ یه‌كگرتوو یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه ئازاده له‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن بێته ناو حكوومه‌ت و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین".
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران