جارێکی دیکە داواكاری بۆ بینینی ئۆجه‌لان ره‌ت كرایەوە
بەشی تورکیا- پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سکرتێری زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، بۆ 757همین جار سه‌ردانی داواكاری گشتیی توركیایان كرد، به‌ڵام زۆر به خێرایی داوای پارێزه‌ران بۆ بینینی ئۆجه‌لان ره‌ت كرایه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێ پارێزه‌ری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، بۆ بینینی سکرتێری په‌كه‌كه سه‌ردانی داواكاری گشتیی توركیایان له بورسا كرد، به‌ڵام هه‌ر زوو داواكاری گشتی، داواكه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
له 27ی ته‌مموزی 2011 تا ئێستا پارێزه‌ران 757 جار داوایان كردووه بڕۆن بۆ ئیمراڵی بۆ ئه‌وه‌ی چاویان به ئۆجه‌لان بكه‌وێت، به‌ڵام هه‌موو كات داوای پارێزه‌ره‌كان به پاساوه‌كانی "كه‌شوهه‌وا خراپه"، "كه‌شتی خراپه"، "باری نائاسایی هه‌یه" و له‌م دواییانه‌شدا به پاساوی سه‌پاندنی سزای ژووری تاكه‌كه‌سی به‌سه‌ر ئۆجه‌لاندا رێگری له پارێزه‌ران ده‌كه‌ن، كه بچن بۆ بینینی.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران