ئه‌ردۆغان ڕاستییه‌کان له‌باره‌ی کوشتنی خاشقچی ئاشکرا ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کورددپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌که‌می 2018 گوتاره‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنی پارته‌که‌ی له په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ستی پێ‌کرد که تیایدا باس له بابه‌تی کوژرانی جه‌مال خاشقچی و ڕوونکردنه‌وه‌ی گرنگ ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاک‌پارتی ھاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ مه‌ھه‌په ئه‌نجام ده‌دات یان نا.
سه‌رکۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به پرسی کوشتنی جه‌مال خاشقچی گوتی: "بۆچی ته‌لاری کۆنسووڵگه‌ری یه‌کسه‌ر نا به‌ڵکوو چه‌ند ڕۆژێک دواتر به ڕووی لێکۆڵینه‌وه‌دا کرایه‌وه. له کاتێکدا کوشتن له‌ئارادا بوو، بۆچی ئه‌و ھه‌موو لێدوانه لێکدژه دران. بۆچی ھێشتا ته‌رمی که‌سێک دیار نییه که به فه‌رمی دان به کوشتنیدا نراوه. ده‌نگۆی ئه‌وه ھه‌یه ته‌رمه‌که‌ی دراوه‌ته تێوه‌گلاوێکی ناوخۆیی (تورکیا). ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و تێوه‌گلاوه ناوخۆیییه کێیه".
ئه‌ردۆغان ڕاشی‌گه‌یاند: "به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه كوشتارێكی سیاسییه، ئه‌گه‌ر هه‌بێت پێویسته هاوبه‌شانی تاوانه‌كه كه له وڵاتانی دیكه هه‌بن لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت".
سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان ئاماژه به‌وه‌شی کرد: "ئه‌و کوشتنه له نێو ته‌لاری کۆنسووڵگه‌ری سعوودیه ئه‌نجام دراوه که له‌وانه‌یه به خاکی سعوودیه دابندرێت به‌ڵام نابێت له بیر بکرێت ئه‌وێ ناو سنووری کۆماری تورکیایه".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران