توانای کۆنتڕۆڵکردنی قهزایێک له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕادەگەیێندرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشداری ده‌درێت له کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی قهزایێکی سه‌ر به که‌رکووک له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه و به‌رپرسێکی یه‌کێتییش له‌شاره‌که رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئیستادا داعش توانای کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌ی هه‌یه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌کات.
کوردپرێس:
یاسین عزه‌دین جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکووکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، بهSNNی راگه‌یاند: ناو به‌ناو تیرۆریستانی داعش له‌سنووری قه‌زای حه‌ویجه کرده‌وه‌ی تیرۆریستی و تیرۆکردنی خه‌ڵک ئه‌نجام ده‌ده‌ن و شه‌وانه به‌ئاشکرا له‌و سنووره ده‌بینرێن.
ناوبراو وتیشی:"له‌نێوان ناحیه­ی زاب و قه‌زای حه‌ویجه دارستانێکی چڕ هه‌یه که چه‌کدارانی داعش کردوویانه بهموڵگهی خۆیان و له‌وێ خۆیان کۆ کردۆته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جارێکی دیکه داعش له سنووری نێوان خاکی سووریا و عێراق و به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی به‌عاج و حه‌زه‌ر سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه".
بۆچوونی بەکارهێنەران