ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێداچوونه‌وه به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا ده‌کات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌تکردنه‌وه یان گۆڕانکاریی به‌شێک له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه.
کوردپرێس:
شیروان زرار وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم لەو بارەیەوە رایگه‌یاند: هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بدات پێویسته دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا تانه‌که له‌دادگای پێداچوونه‌وه تۆمار بکات و دادگای پێداچوونه‌وه‌ش داوای دۆسیه‌کانی کۆمسیۆن ده‌کات و له‌ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا وه‌ڵامی تانه‌کان ده‌داته‌وه.
ناوبراو وتیشی: به‌پێی یاسای ژماره 4ی ساڵی 2014ی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ره‌تکردنه‌وه یان گۆڕانکاریی به‌شێک له‌ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنیان له‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌یه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران