کۆمه‌ڵ دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم به ئه‌نجامدانی ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که ته‌زویر و ساخته‌کارییان له هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام داوه و پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌که‌ی به پڕۆسه‌یێکی گاڵته‌جاڕانه وه‌سف ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن ئیسماعیل به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مان له هه‌رێمی کوردستان به بۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم و به‌کارهێنانی هه‌موو پێداویستییه‌کانیان بۆ ساخته‌کاری له‌م هه‌ڵبژاردنه، هه‌ڵبژاردنێکی گاڵته‌جاڕانه‌یه.
ناوبراو گوتیشی: پێش له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای‌گه‌یاندبوو که له‌م هه‌ڵبژاردنه 45 کورسیی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت که ئه‌و بابه‌ته ئاماده‌کاریی پێشووی ئه‌و حیزبه بۆ ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردن نیشان ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران