نێچیرڤان بارزانى: خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگیان به بنیاتنانى كوردستانێكى به‌هێز دا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 21ی تشرینی یه‌که‌می 2018 نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به بۆنه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه.
له په‌یامه‌که‌دا سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان سوپاسی خه‌ڵکی کوردسـتـان ده‌کات بۆ پـشـتگیـریی به‌رده‌وامیان و داخوازییـان بۆ به‌رده‌وام بوون له به‌ره‌وپێشچوویان له حکوومه‌تی داھاتوودا.
نێچیرڤان بارزانی له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ڕای‌گه‌یاندوووه که سوپاستان ده‌که‌م بۆ به‌شـداربـوون له پرۆسه‌یێکی دیموکراتیی ئـاشـتییانه‌دا له ڕۆژی ٣٠ی ئه‌یلوول و به‌کارھێنانی مـافی خۆتان بۆ ده‌نگدان. ئه‌مه پێـنجه‌مین ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ھه‌رێـمى كوردستانه، ئێـمه هه‌رێمێکی تازه‌ین، ھێـشتا له قۆناغی بنیاتـنـانی دیموکراسیداین، ئه‌م ھه‌ڵبژاردنه‌ش ھه‌نگاوێکی گه‌وره بوو به‌ره‌و پێشه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: ئێستا دواى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمیى ئه‌نجامه‌كان داوا له ھه‌مــوو لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌م به گیانێکی ئــارام و بنیاتــنه‌رانه بۆ پاراستنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى به‌رده‌وام بــن کاتێک ئێمه گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكھێنانی حکوومه‌تی داھاتوو ده‌که‌ین. سـوپـاسی خه‌ڵکی کوردسـتان ده‌که‌م كه وێڕاى پێنج سـاڵی ڕابـردووی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری دژوار، مـتمانه‌یان به حکوومه‌ته‌که‌مـان دایه‌وه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه که ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ریخست كه زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردسـتان پشـتگیری له حکوومه‌تێکی به‌ھێز و سه‌قـامگیر ده‌که‌ن به سه‌ركـردایه‌تی و پێشڕه‌ویی پارتی دیموكراتی كوردستان. ئه‌نجامه‌کان وه‌ک ده‌نگدانێک بۆ پێشکه‌وتنی سه‌قامگیر ده‌بینم. له ڕوانگه‌ی پارتییه‌وه، ئه‌نجامه‌کان ئاماژه‌یێکن بۆ نیشتمانپه‌روه‌ری، خۆڕاگری و ھیوای ئاینده‌یێكی گه‌ش.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ڕاشی‌گه‌یاند: ئێمه له چه‌نــدین لاوه ڕووبه‌ڕووی مــلملانێ بــووینه‌وه، خه‌بــاتــمان کرد و تــووشی ھه‌ڵه‌ش بــووین، به‌ڵام ھه‌رێمی کوردستان‌مان به یه‌کگرتوویی پاراست له کاتێكدا خه‌ڵكێک ھه‌وڵی ده‌دا پارچه‌پارچه‌ی بکه‌ن. ھاوبه‌شیی نێوده‌وڵه‌تیمان به‌ھێز کرد، به سه‌ختترین قه‌یرانی ئابووریدا تێپه‌ڕین، ھێشتاش ھه‌ر له پێشکه‌وتنداین. کوردستانییان ڕۆژی ٣٠ی ئه‌یلوول ده‌نگیان به به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه، دا.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ھه‌لومه‌رجی ژیانمان به‌ره‌و بـاشـتر ده‌چێت له کوردسـتان، به‌ڵام ھێشتاش به‌و شێوه‌یه نییه که ئێمه خـوازیارین، یان شایسته‌ی ئێوه بێت. ئه‌رکی ئێمه له چوار ساڵی داھاتوودا باشترکردنی بارودۆخه‌كه ده‌بێت به شێوه‌یێکی به‌رده‌وام. ئه‌نــجامه‌کان خــواســتێکی به‌ھێز پیشان ده‌ده‌ن بۆ پێكھێنانی حکوومه‌تی داھاتوو و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر کاره‌کانمان. گه‌لی كـوردسـتان به ئـاشـكرا، به ده‌نگی به‌رز، بێ دڵه‌ڕاوكێ، به‌شی ھه‌ره‌مه‌زنی ده‌نگی دیموكـراسی و پشـتگیریی خۆی به پـارتی دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیسان بۆیان دووپـات كـرایه‌وه كه ئه‌و حـزبه له ڕۆژانی سه‌ختیدا و له‌ژێر گوشاری ناوه‌كی و ده‌ره‌كیدا، ھه‌میشه لایه‌نی گه‌له، نیشتمانپارێزه، ھه‌لپه‌رست نییه، به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستان ئه‌سێره‌ی ڕابه‌ری خه‌باتی بوووه و ده‌بێت.
ناوبراو گوتی: ئێوه ده‌نـگتان داوه بۆ خـزمه‌تـگوزاری و ژێرخـانی بـاشـتر، بۆ ئـابـوورێکی به‌ھێز و فـره‌سه‌رچـاوه که پیشه‌سـازی و کشتوکاڵ و گه‌شـتیاری و نه‌وت له‌خۆ بـگرێت، ده‌نگیشیان داوه به‌و ئـارامییه‌ی که چه‌نـدین سـاڵه دابینمان کردوووه. ئێوه ده‌نگتان داوه بۆ ڕێزگرتن له ھه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌کان، بۆ پاراستنى پێكه‌وه‌ژیانى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى، بۆ پاراستنی مافی ئافره‌تان، بایه‌خدان به بێ‌ھێز و لاوازه‌کان. ئێوه ده‌نـــگتان داوه به ئه‌رێنی بۆ ڕه‌تکرده‌نه‌وه‌ی كه‌له‌ڕه‌قى، تێڕوانینی نه‌رێنی و تـــووڕه‌یی. ئێوه به‌ره‌وپێشچوونــتان ھه‌ڵبژارد، نه‌ک پشێوی. ئێوه ده‌نگتان دا به بنیاتنانى كوردستانێكى به‌هێز. ئه‌مـــانه ھه‌مـــووی دید و ڕوانـــگه‌ی پـــارتین. ئه‌نـــجامه‌كانى ھه‌ڵبژاردن به‌ڵگه‌ی نكۆڵی ھه‌ڵنه‌گرن كه پارتی و زۆربه‌ی گه‌لی كوردستان ھاودیدن، ھاوخه‌باتن، ھاوڕێی ئاوه‌دانی و پاراستنی كوردستانن.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له کۆتاییی په‌یامه‌که‌یدا جه‌ختی کرده‌وه: پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى كوردستان، له كورد، توركمان، ئاشوورى، كلدان، سریان، ئه‌رمه‌ن، عه‌ره‌ب، كاكه‌یى، فه‌یلى، شه‌به‌ک، موسڵمان، ئێزدى، مه‌سیحى و سابیئه سوپاستان ده‌که‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی دیدگایێکی ئه‌رێنى و نیشتمانـپه‌روه‌رانه و پێدانی چانسێكى نوێ به ئێمه. بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان باشتر بن، پێویستمان به حکوومه‌تێکی سه‌قامگیر ھه‌یه بۆ چوار ساڵی داھاتوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران