عومه‌ر چه‌لیک: له‌باره‌ی کوشتنی خاشقچی هه‌رچی ڕووی دابێت ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه
به‌شی تورکیا- گوته‌بێژی ئاک‌پارتی له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچی گوتی: "هه‌رچی ڕووی دابێت توركیا ڕوونی ده‌كاته‌وه. هیچ كه‌س گومانی له‌مه نه‌بێت. له ئێستادا که‌س تۆمه‌تبار ناکه‌ین به‌ڵام ڕازیش نابین هیچ شتێک په‌رده‌پۆش بکرێت".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر چه‌لیک له‌باره‌ی بابه‌تی کوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی گوتی: "ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆمان به‌ڕێوه ده‌به‌ین. ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌مه وه‌ک قه‌رزی نامووسمان وایه. هه‌موو تواناكانمان به‌كار ده‌هێنین و ئه‌م بابه‌ته ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه. ئیراده‌ی سه‌ركۆمارمان به‌م جۆره‌یه".
ئه‌و گوته‌بێژه زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌که دوا و گوتی: "ڕووداوێكی زۆر ترسناكه. ڕووداوێكه تووڕه‌ییی هه‌موو مرۆڤایه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه. هه‌موو كه‌س له جیهان به گرنگیی زۆره‌وه چاودێری ئه‌مه ده‌كات. ئه‌وه‌ی پێویسته ستایشی بكرێت به‌ڕێوه‌چوونی دۆسیه‌كه‌یه به وردی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و داواكاری كۆماری توركه‌وه."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران