خبر 2018-10-18 12:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەرێتی پەکەکە: توركیا لە عەفرین پاكتاوی نەژادی دەكات

بەشی تورکیا- موراد قەرەیڵان، ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەرێتی پارتی كرێكارانی كوردستان رایدەگەیێنێت توركیا لە عەفرین پاكتاوی نەژادی دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵێکی تەلەفزیۆنیی نزیک لە پارتی كرێكارانی كوردستان، موراد قەرەیڵان رەخنە لە بێدەنگیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرێت بەوەی كە لەبەرامبەر تاوانەكانی توركیا لەكانتۆنی عەفرینی كوردستانی سووریا بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا لەبارەی پەکەکە ڕایگەیاند: ماوەی 35 ساڵە دەیانەوێت خۆراک لە پەكەكە ببڕن ‌و سەركەوتوو نەبوون، دڵنیایش دەدات لەسەر ئەوەی بڕینی خۆراک كاریگەریی لەسەر پارتی كرێكارانی كوردستان نابێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.