خولووسی ئاکار: ئێمه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانمان له ئیدلبین
به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌باره‌ی قۆناغی ئیدلب گوتی: "وه‌ک ئه‌وه‌ی پلانی بۆ کراوه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێمه له پشت به‌ڵێنه‌کانمانین".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار دوای کۆبوونه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و ڤیۆریکا دانچیلا سه‌رۆکوه‌زیرانی ڕۆمانیا کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی ساز کرد و وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج و ده‌ورییه پره‌نسیپه ئه‌منییه‌کان گوتی که له ئاینده‌یێکی نزیکدا ده‌ست پێده‌کات.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌باره‌ی مه‌شق و ڕاھێنانی ھاوبه‌شی ھێزه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا په‌یوه‌ندیدار به ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌ی ھاوبه‌ش ڕاشیگه‌یاند: "له ماوه‌یێکی که‌مدا مه‌شقه‌کان کۆتایی پێ دێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران