خبر 2018-10-16 06:53 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه‌

به‌شی جیهان سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆ بوونه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا سولیڤان پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و داواى به‌رده‌وامیى گفتوگۆكانى هه‌ولێر- به‌غداى كرد بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان و هاریكاریى ئه‌منى و ئابوورى.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 15ی تشرینی یه‌که‌می 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد كه‌ له‌ ژه‌نه‌رال میگی ڤادل یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هابه‌ش، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ستیڤ ڤاگن كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوو.

له‌ دیداره‌که‌دا سولیڤان پیرۆزبایى له‌ نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر داعشدا و هه‌روه‌ها پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و داواى به‌رده‌وامیى گفتوگۆكانى هه‌ولێرـ به‌غداى كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاریكاریى ئه‌منى و ئابوورى.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تیشكى خسته‌ سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و هیواى خواست هه‌موو سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتى دیاریكراوى خۆیدا و به‌پێى ده‌ستوورى عێراق، حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق ده‌ستبه‌كار ببێت.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یێكى ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان تیایدا و پرۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ ڕوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.