تا 7 ڕۆژی دیکه ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاده‌گه‌یێندرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێروان زرار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ڕِایگه‌یاند: "پێشبینی ده‌كرێت له نێوان پێنج بۆ حه‌وت ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجامه كۆتایییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه ڕابگه‌یه‌ندرێت".
ناوبراو گوتیشی: تا ئێستا ته‌نیا ئه‌نجامی به‌راییی 85%ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه و كۆمیسیۆن بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانی بۆ دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵای لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30ی ئه‌یلوول دوا خستوووه.
به گوێره‌ی چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی، له هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی په‌رله‌مانی كوردستان له چه‌ند بنكه‌یێكی ده‌نگدان له شاره جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی كێشه دروست كردن بۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ساخته‌كاریش بیندرا و ئێستاش كۆمیسیۆن لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاكان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و سندوقانه ده‌كات كه ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریی تیایاندا ساغ ده‌بێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران