له ئه‌نقەرە 36 سه‌ربازی توركیا ده‌ستگیر كران
بەشی تورکیا- تا ئێستەش تارمایی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ڕێبەری بزووتنەوەی خزمەت به‌سه‌ر كه‌رتی سه‌ربازی توركیادا ماوه، بۆیه جاروبار ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنیان ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مڕۆش له 18 ناوچه‌ی ئه‌نكه‌را ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره بۆ دهستگیركرنی سه‌رانی گوله‌ن ئه‌نجام درا و 36 سه‌ربازیان لێ ده‌ستگیر كران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌بڕیاری دادوه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 36 سه‌ربازی توركیا ده‌رچوو كه له كه‌رتی هێزی ئاسمانی توركیادا كار ده‌كه‌ن و به‌شێكیشیان پۆستی باڵایان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌و 36 سه‌ربازه‌ی هێزی ئاسمانی 9یان فڕۆكه‌وان بوون و هه‌روه‌ها جێگه‌ی متمانه‌ی ده‌وڵه‌تیش بوون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ی توركی، ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا چاودێری ته‌له‌فۆنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كردووه، پاشان ده‌ركه‌وتووه كه به‌نهێنی كاری سیخوری بۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌كه‌ن و زانیاری ده‌وڵه‌ت ئاشكرا ده‌كه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران