خبر 2018-10-15 09:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەدەپە لەبارەی هەڵبژاردنی 2019 بەئاشکرا پەیامێک بۆ لایەنە ناڕازییەکانی بڵاو دەکاتەوە

بەشی تورکیا- سزایی تەمەڵی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە شاری وان بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: پەیاممان بۆ لایەنە ناڕازییەکان ئەوەیە یەک بگرن لە بەر ئەوەی یەکڕیزی گرینگترین خاڵی ئەو هەڵبژاردنە دەبێت.

کوردپرێس:

تەمەڵی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە شاری وان بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: هەموو حیزب و لایەنێک سیاسەت و ستراتێژییەتی تایبەت بە خۆی هەیە بەڵام بە حوکمی ئەمری واقیع دەبێت هەموو یەک بگرین و سەرەڕای هەموو تێڕوانینی جیاوزمان ئێستا یەکگڕتنمان لە هەموو کاتتێک گرینگترە و دەبێت پشت بە یەکتر ببەستین و بە بێ ئەوەی ئاوڕ لە بەرژەوەندیی حیزبی بدەینەوە دەبێت بیر لە قازانجی نیشتمانی بکەینەوە و بتوانین شان بە شانی یەکتر کار بکەین.

ناوبراو زیادی کرد: دەبێت کاندیدەکانی خۆمان لە سەر پێوەری داینامیکی خۆجێیی و یەکسان هەڵبژێرین. ئەگەر لە 24ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەهۆی هەڵەی ستراتێژییانە و تەکنیکییەوە نەمانتوانی هەڵبژاردن بخەینە خولی دووهەم دەبێت لەم هەڵبژاردنەدا یەک بگرین و ئەو کارە گرینگە تێپەڕێنین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.