خبر 2018-10-15 08:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یه‌كێتی و نووری مالكی داوا ده‌كه‌ن ده‌ستوور بكرێته‌ مه‌رجه‌ع

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌فدێكی یه‌كێتی چاویان به‌ نووری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌وت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 14ی تشرینی یه‌که‌می 2018 وه‌فدێکی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ نووری مالیکی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا سه‌باره‌ت به‌ یه‌كخستنی هه‌وڵی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و تێپه‌ڕاندنی گرژییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق گفتوگۆیان كرد.

له‌ دانیشتنه‌که‌دا ته‌ئكید كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر بنیادنانی په‌یوه‌ندییێکی پته‌و له ‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و له‌و ڕوووه‌شه‌وه‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یێكی نوێی سیاسی به‌ پێویست زانرا كه‌ ده‌ستوور بكرێته‌ مه‌رجه‌ع كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایێک وه‌سف كرا.

وه‌فدی یه‌كێتیش ڕاشكاوانه‌ بۆچوونه‌كانیان خسته‌ڕوو به‌شێوه‌یێک كه حكوومه‌تی نوێی عیراق مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد بچه‌سپێنێت.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.