مه‌شقی هاوبه‌شی سوپای تورکیا و ئه‌مریکا له مه‌نبه‌ج درێژه‌ی هه‌یه
به‌شی تورکیا- مه‌شقی هاوبه‌شی نێوان سه‌ربازانی سوپای تورکیا و ئه‌مریکا له‌پێناو ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له مه‌نبه‌ج درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له هه‌ژماری سوپای تورکیا له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ژماره‌یێک وێنه‌ی مه‌شقی هاوبه‌شی نێوان سه‌ربازانی سوپای تورکیا و سوپای ئه‌مریکا له‌پێناو ئه‌نجام دانی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش که پلانی بۆ دانراوه له قۆناغی داهاتوودا له مه‌نبه‌ج ئه‌نجام بدرێت بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له وێنه‌کاندا سه‌ربازه تورک و ئه‌مریکییه‌کان له کاتی مه‌شقی هاوبه‌شدا ده‌بینرێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران