خبر 2018-10-14 08:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
چاودێرێکی سیاسی:

ئەگەر دەسەڵاتی کوردی سووریا سنووردار بکرێت ئەوا تورکیا لە سووریا دەکشێتەوە

بەشی جیهان- دوکتور کان هالینان بڕوای وایە لە ئەگەرێکدا کە تورکیا دڵنیا ببێتەوە لە سنووردار کرانی دەسەڵاتی کوردی سووریا ئەوا ئامادە دەبێت سووریا چۆڵ بکات.

کوردپرێس:

تورکیا بەردەوام نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە بەرانبەر بە دامەزرانی سیستەمی نیمچە دەوڵەتی کوردی لە باکووری سووریا و لە نزیک سنووری نێوان تورکیا و سووریا و تەنانەت بە مەبەستی ڕێگری کردن لەو پڕۆژەیە هێرشی کردە سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین و ئەو ناوچەیەی داگیر کرد.

دوکتور کان هالینان چاودێری سیاسی لە کۆلیژی فۆرن پۆڵسیی ئینفۆکۆس خوێندنەوەیێکی کورتی بۆ دۆخی سووریا کردووە و وتییەتی ساحەی سیاسیی سووریا بۆتە مەیدانی شەترەنجی چەند دەسەڵاتێکی زلهێز وەکوو تورکیا و ئەمریکا و ڕووسیا و دەوڵەتی سووریا و کوردەکانی ئەو وڵاتە و هەمووان دەیانەوێت لەو یارییە شەترەنجەدا براوە بن.

ناوبراو لە سەر ئەو بڕوایەیە کە نیگەرانیی سەرەکیی تورکیا ئەوەیە کوردی سووریا ببێتە خاوەن دەسەڵات و نیمچە دەوڵەتێکی کوردی لە نزیک سنووری تورکیا دروست بکات و کارتێکەریی هەبێت لە سەر نفووس و حەشیمەتی کوردی تورکیا و هەر بەو بۆنەیەشەوە هێرشی کردە سەر سووریا و عەفرینی داگیر کرد.

ئەو چاودێرە سیاسییە کە هاوکات ڕۆژنامەوانێکی خاوەن ئەزموونە و خاوەن بڕوانامەی دوکتۆریی مرۆڤناسییە لە زانکۆی کالیفۆڕنیا دەشڵێت: کورد و دەوڵەتی ئەمریکا دوو دەسەڵات و دەورگێڕی سەرەکین لە وڵاتی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.