خبر 2018-10-14 08:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەرێکی هاوپەیمانیی سایروون:

عادل عەبدولمەهدی تا دە ڕۆژی دیکە کابینەی نوێ پێک دەهێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی اوپەیامانیی سایروون لە پەرلەمانی عێراق وتوویەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو تا ماوەی دە ڕۆژی داهاتوو حکوومەتی نوێی عێراق پێک دەهێنێت.

کوردپرێس:

ڕائید فەهمی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بەنیازە ئەندامانی کابینەی خۆی دەستنیشان بکات و تا ماوەی دە ڕۆژی داهاتوو حکوومەتی نوێی عێراق پێک دەهێنێت.

قەهمی زیادی کرد: عەبدولمەهدی هەروەهاش بەنیازە ژمارەی وەزارەتخانەکانی خۆی کەم بکاتەوە بیکاتە 21 وەزارەتخانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.