ئەبووبەکر هەڵەدنی: بایکۆتی پرۆسەی سیاسی شایستەترین وەڵامه بۆ ساختەکاران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبووک رایگه‌یاند”پارتی و یەکێتی نەک هەر خەڵکیان نا‌ئومێد کرد لەسندوقی دەنگدان، دەنگەکانیشیان ساختە کرد.”
کوردپرێس:
ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئاماژەی بەوەش داوە "شایستە ترین وەڵام بۆ ساختەکاران بایکۆتی پرۆسەی سیاسییە، ئه‌وه‌ش بە پێوەری ماڵی قەڵب سەر به‌ساحێبی خۆی".
ئه‌و قسانه‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كگرتو له‌كاتێكدایه كه به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنهو رێژه‌ی له‌سه‌دا 85ی ده‌نگه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، حزبه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگه‌كانی دابه‌زیون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كورسییه‌كانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ نیوه كه‌م ببنه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران