به‌رهه‌م ساڵح و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چوار بابه‌تیان تاوتوێ كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆ بووه‌وه، چوار بابه‌تیش ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بوو.
کوردپرێس:
ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوه‌ش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه، به‌گوێره‌ی ڕاگهیهندراوێكیش، چوار بابه‌ت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق‌و توركیا، پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، كێشه‌ی ئاو و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كانیان تاوتوێ كردووه.
میدیای عێراقی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پاش كۆبوونه‌وه‌كانی له‌به‌غدا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات‌و ژماره‌یێک كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران