خبر 2018-10-09 14:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان:

لێكۆڵینەوە لەسەر سكاڵاكان دەست پێدەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای جیاكردنەوەی جۆری سكاڵاكان، لیژنەیێكی باڵای كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان دەست دەكات بە لێكۆڵینەوە لە سكاڵاكان ‌و دواتریش بۆ بڕیاری كۆتایی دەخرێتە بەردەم ئەندامانی كۆمسیاران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل، ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی لە هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: لە ئەمڕۆ سێشەممەوە دەست دەكەن بە لێكۆڵینەوە لەو سكاڵایانەی كراوە و زیادی کرد "لە جیاكردنەوەی سكاڵاكان بۆمان دەركەوت 779 سكاڵای رۆژی هەڵبژاردن بوون، 189 سكاڵا كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن و 77 سكاڵاش دووبارە بوون، لە ئەمڕۆشەوە دەست دەكەین بە لێكۆڵینەوە لەو سكاڵایانە".

ئەندامەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستە ڕوو، دوای تەواو بوونی لێكۆڵینەوە لە سكاڵاكان، ئەنجامەكەی دەخەنە بەردەم ئەنجوومەنی كۆمسیاران، ئەوانیش دوابڕیار لەو بارەیەوە دەدەن.

تاوەكوو ئێستا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوول رانەگەیێندراوە، ئەوەش پەیوەندی بەو هەزار و 45 سكاڵایەوە هەیە، كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەوە تۆماركراوە‌ و جگە لەوە زیاتر لە 200 سندووقیش قردێلەی سووریان پێوەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.