مه‌کگۆرک سه‌رکه‌وتنی پارتی له هه‌ڵبژاردنی کوردستان به گرینگ وه‌سف ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 7ی 10ی 2018 له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له بڕێت مه‌كگورگ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه پێكهاتبوو له دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ستیڤ فاگین كونسووڵی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد و جه‌ختی له ڕۆڵ و پێگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق تاوتوێ كران.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران