بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن:
بەهۆی ساختەکارییەکانەوە ئامادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی دەنگدان نەبووم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ڕایگەیاند "بە بۆنەی ئەو ساختەکارییانەی کراون ئامادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی دەنگدان نەبووم ".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنی ههرێم ئهنجامی بهرایی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستانی راگهیاند بەڵام ئهوهی جێی سهرنجی پهیامنێران بو ئاماده نهبوونی ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بوو له كۆنگرهكهدا".
ئیسماعیل خورماڵی لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەداوە "ئامادە نەبوونم بەشێکی نیگەرانیە لەو ساختەکاریانەی کراون و بە پێویستم نەزانی هێندە پەلە بکەین لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی تا زیاتر وردبینی تێدا بکەین".
ئیسماعیل خورماڵی ئەوەشی وتووە کە بەشێکی تر جەخت کردنەوەیە لە مەبدەئ و متمانەیە بۆ هاوڵاتیان کە خەمخۆری دەنگەکانیانین و ساختەکاریی قبووڵ ناکەین".
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران