49 كه‌س به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه ده‌ستگیر كران
به‌شی تورکیا- له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا هێزه ئه‌منییه‌كان له 6 پارێزگای توركیا به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه 49 كه‌سی ده‌ستگیر كرد كه یه‌کێک له‌وان نیزامه‌ددین ئۆغوچ سه‌رۆكی لقی باتمانی هه‌ده‌په‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ڕایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی تشرینی یه‌که‌م هێزه ئه‌منییه‌كان به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له چالاكییه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان له 6 پارێزگای توركیا ئه‌نجام داوه.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا له ئاگری 25 كه‌س، له ئه‌نقه‌ره 5 كه‌س، له مووش 1 كه‌س، له ماردین 1 كه‌س، له ئورفا 9 كه‌س و له باتمانیش 8 كه‌س به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه ده‌ستگیر كران که سه‌رۆكی لقی باتمانی هه‌ده‌په نیزامه‌دین تۆغوچیش یه‌كێكه له‌و ده‌ستگیركراوانه.
له ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییدا هێزه ئه‌منییه‌كان به تێكڕایی 137 گومانلێكراویان ده‌ستگیر كردوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران