5 هه‌زار هێزی سووریای دیموکرات له مه‌نبه‌جن
کوردپرێس: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی تورکیاوه ده‌ست که‌وتوون له مانگه‌کانی ئه‌گێست و سێپتێمبێردا به دوای ئه‌و پێوه‌ندییه دیپلۆماتییانه‌ی که له نێوان ئه‌مریکا- تورکیا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری مه‌نبه‌ج ئه‌نجام درا 1 هه‌زار و 200 هێزی سووریای دیموکرات له مه‌نبه‌ج کشاونه‌ته‌وه. ئێستاکه 2 هه‌زار هێز له ناوه‌ندی مه‌نبه‌ج و 3 هه‌زار هێزی سه‌ر به سوپای سووریای دیموکرات له مه‌نبه‌جدان.
هه‌ر له‌مباره‌وه شروان ده‌رویش وته‌بێژی هێزی سووریای دیموکرات له لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: تاکوو ئێستا هێزه‌کانی سوپای تورکیا و ئه‌مریکا 53 ده‌ورییه‌ییان ئه‌نجام داوه و تێکڕای ئه‌م ده‌ورییانه له ده‌ره‌وه‌ی مه‌نبه‌ج ئه‌نجام دراون و هیچ کارێک له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه له مه‌نبه‌ج ئه‌نجام نه‌دراوه. ئێمه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک هاوپه‌یمانی خۆمان هه‌یه و به‌رپرسی دابین‌کردنی ئاسایشی مه‌نبه‌جین هه‌ر بۆیه هێشتاکه داواکارییه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی پاشه‌کشێ له مه‌نبه‌ج جێبه‌جێ نه‌کراوه و سوپای تورکیا ده‌ستی کردوووه به به‌هێزکردنی هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا له سنووری مه‌نبه‌ج.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران