ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له فه‌للوجه ته‌قییه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فه‌للوجه‌ی پارێزگای ئه‌نباری به 5 که‌س ڕاگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6-10-2018 ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له جۆری كیا له گه‌ره‌كی حه‌ی نزال له شاری فه‌للوجه ته‌قییه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی شاره‌كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا دوو پۆلیس و سێ هاووڵاتی بریندار بوون.
شایانی باسه؛ چه‌ند كاتژمێرێک به‌ر له ئێستا سه‌رچاوه‌یێكی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبار باسی له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شاری فه‌للوجه کردبوو.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران