نوێنەرێکی پارتی: شیعە و سوننەی عێراق ڕێککەوتنەکەی پارتییان شکاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت پارتی لە بارەی پۆستی سەرکۆمارەوە لەگەڵ شیعە و سوننە ڕێککەوتبوو بەڵام ئەو لایەنە عێراقییانە ڕێککەوتنەکەی پارتییان شکاند و پشتگیریی کاندیدەکەی پارتییان نەکرد.
کوردپرێس:
ماڵپەڕی ئیتیجاەپرێسی عێراقی ڕایگەیاند بەیار سەعید وتوویەتی هەردوو لایەنی شیعە و سوننەی عێراق لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە لەگەڵ پارتی ڕێککەوتبوون کە پشتگیریی کاندیدەکەی پارتی بکەن بەڵام ئەوان ڕێککەوتنەکەیان شکاند.
سەعید زیادی کرد: ئەو ڕەفتارەی سوننە و شیعەکان دەستپێکێکی خراپ بوو بۆ قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و دژ بە بنەمای هاوکێشە و باڵانسی سیاسی بوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران