توركیا درێژه به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق و سووریا ده‌دات
به‌شی تورکیا- له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا پڕۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له ناو خاكی سووریا و عێراق له‌لایه‌ن سێ حزبی سه‌ره‌كییه‌وه په‌سه‌ند کرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان کرده‌وه: "دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی سوپای توركیا له خاكی عیراق سووریا، له‌لایه‌ن هه‌ر سێ حزبی داد و گه‌شه و کۆماریخوازی گه‌ل و بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند كرا."
ڕوونیشكراوه‌ته‌وه که "توركیا به درێژیی چوار هه‌زار كیلۆمه‌تر له باكووری سووریا چوووه‌ته ناو خاكی سووریاوه و له باكووری عێراقیش به بیانووی شه‌ڕ دژی په‌كه‌كه چوووه‌ته ناو ئه‌و سنووره‌وه."
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران